English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆماركردنی ناوی كاندیدان له‌ كۆمسیۆن ده‌ستی پێكرد
2018-07-08 [06:13 AM]

ZNA – هه‌ولێر


كۆمسیۆن دەرگای پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناوی لیست و قەوارە سیاسییەكان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرا،  بڕیاریشه‌ ھەفتەی داھاتوو تیروپشكی دەستنیشانكردنی ژمارەی قەوارەكان ئەنجامبدرێت.

پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا 25ی ئەم مانگە به‌رده‌وام ده‌بێت، بەڕێوەبەری بەشی قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن، رێکاره‌كانی وەرگرتنی ناوی کاندیدان شیدەكاتەوە.

ژیار دزەیی، بەڕێوەبەری بەشی قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە K24 راگەیاند: "بۆ وەرگرتنی پاڵێوراوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ ھەڵبژاردن، پشت بە یاسای ھەڵبژاردنی ژمارە یەكی ساڵی 1992 و ھەمواركراوی پەرلەمانی كوردستان دەبەستین، كە باس لە مەرجەكانی پاڵێوراو دەكات، دەبێت پاڵێوراو دانیشتووی ھەرێمی كوردستان بێت و تەمەنی لەسەرووی 25 ساڵ بێت و نووسین و خوێندنەوە بزانێت، كۆمەڵێك خاڵ و فۆڕمی دیكەمان ئامادەكردووە".

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بڕوانامە نەکراوەتە پێوەر بۆ كاندیدبوون بۆ پەرلەمانتاری، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ حزبه‌كان تا بوار بۆ ئه‌و كادیرانه‌شیان بره‌خسێنن كه‌ بڕوانامه‌یان نییه‌.

بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 37 لیست و قەوارە لەگەڵ سێ هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە، قەوارە سیاسییەکان دەیانەوێت بەر لە 25 مانگ ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن، بڕیاڕیشە هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن تیروپشك بۆ یاریكردنی ژمارەی لیستەکان رابکێشێ.

 





ئەم هەواڵە 1396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad