English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیا عێراقیه‌كان: ئه‌مریكا پلانی هه‌یه‌ هه‌مان سیناریۆی میسر له‌ عیراق دووباره‌ بكاته‌وه‌
2018-07-08 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


میدیا عێراقییەكان بەپشت بەستن، بەچەند راپۆرتێكی هەواڵگیری، باس لەوە دەكەن، ئەمریكا هەوڵێكی هەیە بۆ ئەنجامدانی كودەتا لەعێراق.

بەپێی میدیاكان، ئەمریكا لەرێگەی بەعسییە كۆنەكانەوە، دەیەوێت كودەتا ئەنجامبدات، ئەوەش بۆ گێڕانەوەیان بۆ دەسەڵات.

هەر بەپێی میدیاكان، ئەمریكا چۆن لەمیسر پشتگیری عەبدولفەتاح سیسی بۆ ئەنجامدانی كودەتای كرد، لەعێراقیش دەیەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بكاتەوەو كودەتای سەربازی بكات، بۆ ئەوەی لایەنێكی دیاریكراو بهێنێتە سەر دەسەڵات.

لەو بارەوە وەفیق سامەرایی، یەكێك لەسەركردە دیارەكانی عێراق باسی ئەو هەوڵەی كردووەو رایگەیاندووە، بەدووری دەزانێت، ئەمریكا بتوانێت لەعێراق كودەتا ئەنجامبدات.

وەفیق سامەرایی، جەختیكردووەتەوە، كە بارودۆخی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئابووری‌و تەنانەت كۆمەڵایەتی عێراق لەمیسر جیاوازە، بۆیە هیچ هەوڵێكی لەو شێوەیە سەرناگرێت.

هەروەها رایگەیاندووە، هیچ هێزێكی عێراقی گوێرایەڵی لایەنی ئەمریكی نین، بۆیە ئەستەمە بتوانرێت كودەتای سەربازی بكرێت‌و سەریش بگرێت.
 





ئەم هەواڵە 18424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad