English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لە سووریا ناکشێینەوە
2018-07-08 [06:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، کە هێزەکانیان لە سووریا ناکشێنەوە.

 

جێیمس گیرارد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە کەناڵی (ئەلعەرەبییە)ی راگەیاندووە، سەرەڕای رزگارکردنەوەی چەند ناوچەیەک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ـەوە، بەڵام ”هێشتا مەترسیی داعش لە سووریا ماوە.

 

جێیمس گیرارد هەروەها رایگەیاندووە، هاوپەیمانییەکە دەیەوێ ئاسایش بۆ خەڵکی رەققە و منبج بگەڕێتەوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە رۆژئاوای کوردستان توانای ئەوەیان هەبێ گەرەنتیی دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی داعش بکەن.

 

ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تا مەترسیی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا مابێ، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە ناکشێنەوە.

 

جێیمس گیرارد پێشی وایە ئێران لە سووریا رۆڵی ”پاڵپشتیی تیرۆر“ دەگێڕێت و هاوپەیمانانیش کۆکن لەسەر ئەوەی مانەوەی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان مایەی ناسەقامگیرین لە سووریا.

 

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، بە ناردنی چەک و میلیشیا هاوکاریی رژێمی سووریا دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.

 

لە سووریا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و سوپای ئەمریکا پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەکەن، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، پێکهێنەری سەرەکیی هەسەدەیە.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە

 





ئەم هەواڵە 4051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad