English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هاوکاریی دارایی ئێران دەکات
2018-07-08 [06:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


عێراق و سێ وڵاتی دیکەی ناوچەکە هاوکاریی دارایی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.

 

بەهۆی سەپاندنی سزا ئابوورییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران، بەهای دۆلار بەرامبەر ریالی ئێرانی بەرز بووەتەوە و نرخی 100 دۆلار گەیـشتووەتە هەشت ملیۆن ریالی ئێرانی.

 

بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی و کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی، ئێران لەگەڵ وڵاتانی عێراق، ئازەربایجان، تورکیا و رووسیا رێک کەوتووە لەسەر ئەنجامدانی مامەڵەکانی نێوانیان بە دراوەکانی یەکتر لەبری دۆلار.

 

وەلیوڵڵا سەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەگەڵ بەرپرسانی دارایی تورکیا رێک کەوتوون لەسەر کردنەوەی چەند هەژمارێکی بانکیی بازرگانیی نێوانیان.

 

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی 5+1، ئەمریکا چەندین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند، کە کاریگەرترینیان بریتییە لە رێگرتن لە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە و سزایەکی قوەرسیشی بۆ ئەو وڵاتە داناوە، کە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران دەکات.

 

شەوی سێشەممە 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

 

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

 

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad