English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتە کوردییەکان لە بەغدا نابێت حزبایەتی بکەن
2018-07-08 [07:04 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی خۆلی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ پێک ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت لایەنەکان رێک بکەون، ئێستا  دەبێت ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست تەواو بێت، دەبێت ھەموو لایەنە کوردستانیەکان ھەول بدەن لە بەغدا یەکگرتووبن کێشە ناوخۆیەکانیان چارەسەر بکەن.

 

سیاسەتمەدار و ئەندامی خۆلی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر، مەحمۆد عسمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ پێک ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت لایەنەکان رێک بکەون، ئێستا  دەبێت ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست تەواو بێت و بزانن دۆخەکە بەمە چارەسەر دەبێت چونکە زۆر لایەن ھەیە داوای ژماردنەوەی ھەموو دەنگەکانی عێراق دەکەن چونکە دەست کاری کراوە، ئینجا دوایی ئەوە دادگایی فیدراڵی دەرەنجامەکانی کۆتایی رادەگەیێنێت و ئەنجامەکان دیاری دەکرێن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بە رێکەوتنی لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک کۆمار ھەلدەبژێرن وە سەرۆک کۆماریش یەکێک دیاری دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەو کەسەش ھەولی دروستکردنی حکومەت دەدات و ھەمیشە بە ئاسانی ئەمە ناکرێت و کاتێکی زۆری دەوێت.

 

دکتۆر مەحمۆد عوسمان، گووتی: دروست کردنی حکومەت ئاسان نیە دوایی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  کۆدەبێتەوە سەرۆک کۆمار ھەلدەبژێرن و سەرۆک کۆماریش کەسێک رادەسپێرێت بۆ پێک ھێنانی حکومەت و ماوەی مانگێکی پێ دەدەن لەم مانگەدا ئەو کەسە وەزیرەکان ھەلبژێرێت رەنگە بتوانێت لەم مانگە دا ئەنجامی بدات بەلام دەبێت پێش ئەوە لایەنەکان رێک بکەون و بە ھەماھەنگی کۆببنەوە ئەنجام دانی ئەمانەش ھەمووی کاتی زۆری دەوێت.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق گووتی: دەبێت ھەموو لایەنە کوردستانیەکان ھەول بدەن لە بەغدا یەکگرتووبن و بەلام لایەنە کوردستانیەکانیش لە نێوان خۆیاندا کێشەیان ھەیە لە سەر ژماردنەوەی دەنگ و نارەزایی لە ئەنجامەکانی ھەلبژاردن ھەیە، دەبێت ئەمەش چارەسەر بکرێت ھەولبدەن وەکۆ کورد فشاری حزبایەتی نەکەن کە کار لە کوردایەتیان بکات بۆ ئەوەی سەنگیان ھەبێت و ڕوولی خۆیان ببینن و بزانن بەرژەوەندی گەلی خۆیان چیە ھەولبدرێت جێبەجێ بکرێت.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad