English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی یوڤێنتۆس لەبارەی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ قسەی گرنگی پێيە
2018-07-08 [07:25 AM]

ZNA- ھەولێر


لە نوێترین لێدوانیدا، ئاندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵیا گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریزی خانمە پیرەکە ئاشکرا دەکات.

ئانیلی لە میانی دیمانەیەکی لەگەڵ پیگەی کالچیۆ مێرکاتۆ دەڵیت: ھەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستپیکردەوە و بەمزووانە کارەکان تەواو دەبێت.

ئانێلی راشیدەگەیێنێت گواستنەوەی رۆناڵدۆ چەند ھەنگاوێکی ماوە و لە نزیکترین کاتدا، کریستیانۆ دەبیتە یاریزانی یۆڤینتۆس.

ئەم قسانەی سەرۆکی یانە ئیتاڵیاییەکە لە کاتێکدایە، ھێشتا گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەکە یەکلای نەبۆوەتەوە و پێشبینی دەرکێت لە چەند رۆژی داھاتوو بە ‌فەرمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یۆڤییەوە بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ھاوینی ٢٠٠٩ لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریال مەدرید، کریستیانۆ بە ٤٥١ گۆڵ بۆتە گۆڵکاری مێژووی یانە مەدریدییەکە.


کوردستان ٢٤





ئەم هەواڵە 6667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad