English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ بكشێنه‌وه‌ له‌ سوریا
2018-07-08 [07:42 AM]

ZNA – هه‌ولێر


فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، کە هێزەکانیان لە سووریا ناکشێنەوە.

جێیمس گیرارد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە کەناڵی ئەلعەرەبییە ی راگەیاندووە، سەرەڕای رزگارکردنەوەی چەند ناوچەیەک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ـەوە، بەڵام ”هێشتا مەترسیی داعش لە سووریا ماوە.

گیرارد هەروەها رایگەیاندووە، هاوپەیمانییەکە دەیەوێ ئاسایش بۆ خەڵکی رەققە و منبج بگەڕێتەوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە رۆژئاوای کوردستان توانای ئەوەیان هەبێ گەرەنتیی دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی داعش بکەن.

ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تا مەترسیی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا مابێ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە ناکشێنەوە.

جێیمس گیرارد پێشی وایە ئێران لە سووریا رۆڵی ”پاڵپشتیی تیرۆر“ دەگێڕێت و هاوپەیمانانیش کۆکن لەسەر ئەوەی مانەوەی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان مایەی ناسەقامگیرین لە سووریا.

 

 





ئەم هەواڵە 1396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad