English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووداوێكى دڵته‌زێن ڕوویدا
2018-07-08 [09:02 AM]

ZNA-هەولێر


له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر -  شه‌قلاوه‌ له‌نزیك گوندی ده‌ربه‌ند ڕوداوێكی هاتووچۆ روویدا.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمیر 8:15 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر -  شه‌قلاوه‌ له‌نزیك گوندی ده‌ربه‌ند ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتومبێل رویدا له‌جۆره‌كانی لانسه‌ر وتوێوتا لاندكرۆزی تایبه‌ت.

 فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕاشیگەیاند، له‌ئاكامی روداوه‌كه‌ شوفێری لانسه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا ،  سه‌رنشینێكیش برینداربوو، جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر هه‌ردووك ئوتومبێل كه‌وت.

له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتوچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، هۆكاری ڕووداوی هاتووچۆكه‌ ،   ده‌رچوونی لاندكرۆزه‌ر بوو له‌ سایدی خۆی وه‌هاتنی بو بۆسایدی به‌رامبه‌ر به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌.

 

rudawrudawrudaw





ئەم هەواڵە 9568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad