English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین پڕۆژەی پەروەردەیی گەورە لە ھەڵەبجە و خەبات دەکرێنەوە
2018-07-08 [10:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمرۆ "پشتیوان سادق" وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ "پارک یونیگ کیو"(park Young kyu) کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان و "‌پارک جۆنگ ھیوک"(Park jonghyuk) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆیکای کۆری لە ھەولێر کۆبوونەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا کونسوڵی کۆریا باسی پڕۆژە و پلانە پەروەردەییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان کرد بەتایبەت ئەو دوو کۆمەڵگە پەروەردەییەی کە لە قەزای خەبات و پارێزگای ھەڵەبجە و بە ھەماھەنگی و ھاوکاری حکومەتی کۆریا و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروست کراوە.

 

ئەم دوو پرۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی بواری پەرورەدەیی کە لە کۆبوونەوەکەی وەزیری پەروەردە و کونسوڵی کۆریا گفتوگۆیان لێوە کرا، لە کۆتایی مانگی ۱٠ رادەستی وەزارەتی پەروەردە دەکرێن.





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad