ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا فەرمانی دەرکردنی ١٨هەزار فەرمانبەری دیکەی دەرکرد. نیوەی ئەم فەرمانبەرانه پۆلیسن.
بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، دەرکردنی ئەم ١٨هەزار فەرمانبەره دوای سەرکەوتنی "رەجەب تەییب ئەردۆغان" له هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و رۆژێک پێش سوێندی یاسایی دێت.
بەپێی راپۆرتەکان، ٢٠٠ له دەرکراوەکان مامۆستای زانکۆن.
بەپێی ئامارەکان، دوای "کۆدەتا شکستخواردووەکەی تورکیا" له تەممووزی ساڵی٢٠١٦، زیاتر له ١٦٠هەزار فەرمانبەر لەم وڵاته لەسەر کار لادراون.
جگه لەمه، زیاتر له ٥٠هەزار کەسیش به تۆمەتی پەیوەندی بەم کۆدەتایه دەستگیر کراون و له زیندان چاوەڕێی دادگایی کردن دەکەن.
ئەم هەواڵە 4882جار خوێندراوەتەوە |