English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایلاند... پێنج منداڵ دوای چه‌ند رۆژێك له‌ گیرخواردنیان له‌ ئه‌شكه‌وتێك رزگاركران
2018-07-08 [01:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

23ی حوزەیرانی ئەمساڵ تیمێکی وەرزشی  12 کەسی منداڵان لەگەڵ راهێنەرەکەیان کە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 16 ساڵ بوو، لە باکووری تایلاند بەمەبەستی پشكنین چوونە نێو ئەشکەوتێکی ویلایەتی چیانگ رای باکووری تایلاند، دوای بارانبارینێک لەوێ گیریان خوارد و دوای 10 رۆژ لە گیرخواردنیان دۆزرانەوە، پێنج لەو منداڵانە بە زیندوویی رزگارکران.

كیۆدۆ بڵاویکردەوە تا ئێستا توانراوە پێنج منداڵ لە ئەشکەوتی زام لوانگ نانگ نۆن دەربھێندرێن. لە میانی دەرھێنانی ھەریەک لە منداڵەکانیشدا، دوو ژێرئاوگەڕ یاوەرییان کردوون.

لەلایەکی دیکەش کەناڵێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە منداڵە رزگارکراوەکان لە رێگەی ھێلیکۆپتەرێکەوە بەرەو نەخۆشخانەکانی ویلایەتی چیانگ رای باکووری تایلاند گواستراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 4384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad