ZNA -هەولێر
عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، ئەمریکا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
لەیس عەزاری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، دوورخستنەوەی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناپاکییە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و لێی بێدەنگنابین. هۆشداریشی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی داو گوتیشی، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یاخود لەکارلادانی ئەبومەهدی موهەندیس لە پۆستەکەی، ئەوا وەڵاممان بۆ گوشارەکانی ئەمریکا دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا گوشاری خستووەتە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی ئەبومەهدی موهەندیس و هەندێک لە سەرکردەکانی دیکە لە پۆستەکەیان دووربخاتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad