English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ڵمانیا... هه‌زاران كه‌س بۆ رزگاركردنی په‌نابه‌ران خۆپیشاندانیان كرد
2018-07-08 [01:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هه‌زاران كه‌س له‌ ژماره‌یه‌ك شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا كه‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وروپایان له‌ به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی په‌ناخوازی كرد، ته‌نها له‌ به‌رلین 12 هه‌زار كه‌س به‌شداری خۆپیشاندانیان كرد.

ژماره‌یه‌ك شاری ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانی به‌رفراوانی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و هه‌زاران كه‌س به‌شداریان تێدا كرد، داوایان ده‌كرد رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌وانه‌ " رێكخراوی لایڤ لاین"ی ئه‌ڵمانی تۆمه‌تبار نه‌كرێن كه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌ خننكان له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن.

رێكخه‌ران باسیان له‌وه‌ كرد له‌ به‌رلین 12 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له‌ خۆپیشاندان كرد، به‌ڵام پۆلیس به‌ كه‌ناڵی "ئار پی پی"ی راگه‌یاند، چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی كه‌م به‌شدار بوون.

به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران جلی پرته‌قاڵی و رزگاركردنیان پۆشی بوو و دروشمی "نامرۆڤایه‌تی بۆچوونی سیاسی نییه‌" و "مافی مرۆڤ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست كۆتایی نایه‌ت"یان به‌رز كردبووه‌وه‌.

 

dw





ئەم هەواڵە 1363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad