English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەکەی کڕواتیا سزا دەدرێت 
2018-07-08 [02:48 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەھۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ئاماژەی سیاسی بەکار دەھێنێت یەکێک لە ئەستێرەکانی ھەڵبژاردەی کرواتیا سزا دەدرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ,  دۆماگۆی ڤیدا یاریزانی ھەڵبژاردەی کرواتیا لەوانەیە بێ بەش بکرێت لە ئەنجامدانی یاری پێش کۆتایی جامی جیھانی رووسیا بەھۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە دوای سەرکەوتنیان بەسەر ھەڵبژاردەی رووسیا لە یاری قۆناغی ھەشت. 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوای سەرکەوتنیان بەسەر رووسیا ڤیدا لەگەڵ یاریزان ئۆگن ڤۆکۆییڤیتچ ئاھەنگیان دەگێڕا و گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە یوتیۆب بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ھەندێک ئاماژەی سیاسی لە دژی رووسیا دەڵێن ، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانی رووسەکان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , کەناڵەکانی تەلەفزیۆن لە رووسیا ئەم گرتەیەیان بڵاوکردۆتەوە و داوایان کردووە کە ڤیدا لەلایەن فیفا وە سزا بدرێت . 

لەلایەکی دیکەش فیفا لێژنەیەکی پێکھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و ئەگەرێکی زۆرە ڤیدا لە یاری پێش کۆتایی بێ بەش بکرێت و غەرامەیەکی دارایشی بەسەر بسەپێندرێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad