English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێک خەسووی خۆی دەکوژێت 
2018-07-08 [04:27 AM]

ZNA- ھەولێر



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ ئافرەتێک دەستگیرکراوە، کە خەسووی کوشتووە.

لە راگەیێندراوێکدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ لە رووداوێکی کوشتن لە چەمچەماڵ ئاگادارکراونەتەوە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تەرمی (ر ،م ، س)ی تەمەن (٨٠) ساڵ رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "دوای لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە توانرا تۆمەتبار، کە ھەستاوە بە خنکاندنی خەسووی، دەستگیربکرێت".

بەپێی زانیاری پۆلیس، تۆمەتبار ژنێکە بە ناوی (س، ف، م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بەندە و "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad