English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک ئامۆزاكه‌ی خۆی ده‌كوژێت
2018-07-09 [05:27 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو ئامۆزادا یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ كوژرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو ئامۆزادا، كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ڕۆژئاوای كوردستانن یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ كوژرا. دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكه‌ دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كرا .

له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی (ف، ئ، ی) له‌دایكبوی ساڵی 1984 و پیشه‌ی كاسبه‌و خه‌ڵكی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه‌و له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی باریكه‌ له‌ عه‌ربه‌ت نێشته‌جێبووه‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستاشدا له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و زانیاری پێویست له‌ به‌رده‌سته‌ بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌و هێزه‌كانی پۆلیسیش به‌دوای بكوژه‌كه‌وه‌ن بۆ ده‌ستگیر كردنی .





ئەم هەواڵە 5680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad