English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی دووەمی مووچە رادەگەیەندرێت
2018-07-09 [05:35 AM]

ZNA – هه‌ولێر


هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی ناردنی سولفەیەكە لە لایەن بەغدا بۆ ئەوەی  مووچەی مانگی 4ی پێ تەوا بكات، بەرپرسێكیش چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان  بە باسی راگەیاند: وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە لایەن بەغداوە، هەركات پارە گەیشت لیستی دووەمی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە رادەگەیەندرێت كە لە لیستی یەكەم نەبوون.

سەرچاوەكە روونی كردەوە لە سێ مانگی رابردوودا 317 ملیار دینارەكەی بەغدا لە چەند كاتێكی جیاواز هاتووە، گوتی: مانگی یەكەم 18 لەسەر 19 و مانگی دووەم 20 بۆ 21 و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر هات، ئێستاش كاتەكەی دیار نیە و لە هەوڵین زووتر بێت.

بە پێی زانیاریەكان، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لیستی دووەمی مانگی 4  مووچە رابگەیەندرێت.

 





ئەم هەواڵە 28297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad