English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی سوێند خواردنی سه‌رۆكی توركیا ده‌بێت
2018-07-09 [06:45 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بڕیارە ئه‌مڕۆ سەرۆکی ٢٢ وڵات و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ٢٨ وڵاتی جیھان و سکرتێری گشتی شەش رێکخراوی نێودەوڵەتی لە رێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەبن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی سوێند خواردنی خولی نوێی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگه‌یێندراوه‌، به‌یانی سەرۆك کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر 4:30 ی خوله‌كی ئێوارە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی دەخوات و پاشانیش سەردانی مەزاری ئەتاتورک لە ئارامگەی ئەنتکەبیر دەکات

دواتریش کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسی باڵای بیانی و ناوخۆیی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار رێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆمار دەستپێدەکات
 
دواتریش ئەردۆغان ئێوارە خوانێک پێشکەشی میوانەکانی دەکات و لە ھەمان شەویش ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.




ئەم هەواڵە 7618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad