English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵێك دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، هێشتا %٧٠ی توانای چاودێری ته‌ندروستی له‌ موسڵ په‌كی كه‌وتوه‌  
2018-07-09 [06:50 AM]

ZNA-ھەولێر


پزیشکانی بێ سنوور لە بلاوکراوەیەکی میدیایی دا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی نێردراوە رایانگەیاندوە، پزیشانی بێ سنوور ئه‌مڕۆ وتی، ساڵێك تێپه‌ڕیوه‌ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزه‌ عێڕاقیه‌كان به‌فه‌رمی كۆتایی پێهاتوه‌ له‌ موسڵ، به‌ڵام سیسته‌می ته‌ندروستی هێشتا ڕوخاوه‌ و زه‌حمه‌ت ده‌كێشێت له‌كاتێكدا كه‌ هه‌زاران كه‌س به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

 

له‌كاتی شه‌ڕه‌كه،‌ ٩ نه‌خۆشخانه‌ له كۆی‌ ١٣ نه‌خۆشخانه‌ له‌ موسڵ زیانیان پێگه‌یشت، كه‌ ئه‌مه‌ش توانای چاودێری ته‌ندروستی و ژماره‌ی قه‌ره‌وێله‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی بایی %٧٠ كه‌م كردۆته‌وه‌. بونیادنانه‌وه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌بر به‌ڕێوه‌چووه‌ و هێشتا كه‌متر له‌ ١،٠٠٠ قه‌ره‌وێله‌ی نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌ بۆ دانیشتوانێكی ١.٨ ملیۆنی، كه‌ ئه‌مه‌ش نیوه‌ی كه‌مترین پێوانه‌ی جیهانی باوه‌ڕپێكراوه‌ بۆ به‌خشینی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ بارودۆخی مرۆیی.

 

هیمان ناگاڕاسنام، سه‌رۆكی شاندی پزیشكانی بێ سنوور له‌ عێراق ده‌ڵێت "گه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له‌ موسڵ زه‌حمه‌تیه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ هه‌زاره‌ها منداڵ و گه‌وره‌. ژماره‌ی دانیشتوان شاره‌كه‌ ڕۆژانه‌ زیاد ده‌كات. به‌ته‌نها له‌ ئایاری ٢٠١٨، نزیكه‌ی ٤٦،٠٠٠ كه‌س گه‌ڕانه‌وه‌ موسڵ. به‌ڵام سیسته‌می ته‌ندروستی گشتی له‌ چاكبوونه‌وه‌دا نیه‌ و بۆشایه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی به‌رده‌ستن و پێویستی ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌ له‌ گه‌شه‌ دایه‌."

 

"ده‌زگای ته‌ندروستی بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ژووری فریاگوزاری و نه‌شته‌رگه‌ری و شێرپه‌نجه‌ و سوتان به‌ زووترین كات پێویستن، هه‌روه‌ها كه‌رسته‌ی پزیشكی و به‌رده‌ست بوونی ده‌رمانی هه‌رزان به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر."

 

"پێویستی تریش هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ تۆقین و توندوتیژی و له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویسته‌كانیان، وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری به‌دواده‌چونه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی ئازار و ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ بریندارانی جه‌نگ كه‌ چه‌ندین مانگه‌ ده‌ناڵێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و چاودێریه‌ ته‌ندروستیه‌ به‌ده‌ست بێنن كه‌ پێویستیانه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ برینه‌كانیان."

 

 

*نه‌شوانی ٤٢ ساڵ له‌ ئازاری ٢٠١٧ له‌كاتی كڕینی خواردن، نیشان شكێنێك فیشه‌كێكی له‌ پشتیدا و یه‌كێكیش له‌ قاچی. له‌وكاته‌وه‌ له‌ ئازاردا ده‌ژی به‌هۆی برینه‌كه‌ی و نه‌یتوانیه‌وه‌ چاودێری ته‌ندروستی پێویست به‌ده‌ست بێنێت.

 

نه‌شوان ده‌ڵێت "كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بووم...ئازاره‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ زیادبوون له‌ قاچم و سمتم، سه‌ره‌نجام گه‌یشته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ به‌رگه‌م نه‌ده‌گرت. بۆیه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧، چومه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له‌ خۆرئاوای موسڵ. تیشكێكیان بۆ گرتم و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدام وتیان كه‌ پێویسم به‌ نه‌شته‌رگه‌ریێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌. به‌ڵام توانای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یان نه‌بوو."

 

 

"تا ئێستا ژیان بۆ من زۆر سه‌خت بووه‌. برینه‌كه‌م زۆر به‌ نه‌رێی كاری له‌ ژیانم كردوه‌- له‌ خێزانه‌كه‌م، شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم. ناتوانم یاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م. ناتوانم كار بكه‌م و تا ئێستاش سه‌رچاوه‌یه‌كی دابینكردنی بژێوی ژیانمان نه‌بووه‌. زۆر خه‌مبار بوومه."

 

هه‌روه‌ها بارودۆخی مه‌ترسیداری ژیان له‌ موسڵ- باری خراپی پاكوخاوێی به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، و خانوو و باڵه‌خانه‌ی زیان پێگه‌یشتوو و بوونی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو- مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵك و پێویستی بۆ ده‌زگای چاودێری ته‌ندروستی زیاتر ده‌كات.

 

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ سنوور له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، تیمه‌كه‌ له‌ ١٢ مانگی ڕابردوو و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ شاره‌كه‌، گۆرانێك ده‌بینێت له‌ جۆری حاڵه‌ته‌كان، له‌ برینی شه‌ڕ، بۆ برینی مین و وه‌ به‌م دوایانه‌ش برین و كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ باری ژیانی خراپه‌وه‌ هه‌یه‌. بۆ نمونه‌ له‌ ئایاری ئه‌م ساڵ، %٩٥ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ ژووری فریاگوزاری تۆماركرابوون په‌یوه‌ندیان به‌ باری ژیانی ناسه‌لامه‌ته‌وه‌ هه‌بوو‌- وه‌ك، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و خاشاك و ڕوخانی خانوو و یان به‌ربوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر شوێن و دروستكراوی ناجێگیر.

 

به‌ڕێز ناگاڕاسنام ده‌ڵێت " ساڵێك تێپه‌ڕی‌ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ به‌ فه‌رمی كۆتایی پێهاتو له‌ موسڵ، وه‌ كاری زۆر زیاتر ده‌بێت بكرێت له‌ ساڵانی دابێت بۆ باشتركردنی توانستی گه‌یشتن به‌ چاودێری ته‌ندروستی. پزیشكانی بێ سنوور داوا له‌ ده‌سه‌ڵات دارانی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ به‌زووترین كات داموده‌زگای گشتی ته‌ندروستی بونیاد بنێنه‌وه‌ و توانستی گه‌یشتن به‌ ده‌رمانی هه‌رزان دابین بكه‌ن بۆ نه‌خۆشان و دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان كه‌رسته‌ی پێویستیان بۆ دابین ده‌كرێت."

 

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad