English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سوریا موشه‌ك باران كرا
2018-07-09 [07:26 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


فڕۆكه‌خانه‌ی (T 4 )ی سه‌ربازی سووریا، مووشه‌كباران كرا و حكوومه‌تی سووریاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل له‌ پشته‌وه‌ی هێرشه‌كه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سووری، شه‌وی رابردوو، 8-7-2018، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌و وڵاته‌، توانیویه‌تی چه‌ند مووشه‌كێك بخاته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیش بپێكن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌  به‌رپرسانی ئیسرائیل ره‌تیانكرده‌وه‌ هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن و دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ڵامی راپۆرتی میدیای بیانی ناده‌نه‌وه‌.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی تی فۆر (T4) و ده‌وروبه‌ری له‌ پارێزگای حیمس، مووشه‌كباران كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ میدیاییه‌كانیش، فڕۆكه‌خانه‌كه‌، چه‌كداری ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنانی و كه‌مێكیش هێزی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریای لێ جێگیركراوه‌.

ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌، چه‌ند جارێكه‌ دووچاری هێرشی مووشه‌كی ده‌بێته‌وه‌ و پێشتریش له‌ 9ی نیسانی رابردوو، له‌ بۆردومانێكی مووشه‌كیدا 14 چه‌كدار كوژران كه‌ حه‌وتیان ئێرانی بوون، هه‌ریه‌ك له‌ مۆسكۆ و تاران و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش، ئیسرائیلیان به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد.

 





ئەم هەواڵە 1567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad