English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاره‌كانی و چاره‌سه‌ری دره‌نگ هاتنی ددانی منداڵ
2018-07-09 [07:36 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ده‌ركه‌وتنی ددان له‌ مندالێكه‌وه‌ بۆ منداڵێكی تر جیاوازه‌ ، هه‌ندێ مندال هه‌ر له‌ ساڵی یه‌كه‌م و له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م ددانی به‌ دیار ده‌كه‌وێ ، وه‌ هه‌ندێكی تر دره‌نگتر ده‌بێ ،ئه‌گه‌ر منداڵ تاوه‌كو ته‌مه‌نی 13 مانگی ددانی نه‌هات ئه‌وا مانای وایه‌ كێشه‌یه‌ك بوونی هه‌یه‌.

هه‌ندێ جار هه‌ندێ هۆكار ده‌بنه‌ هۆی دره‌نگ هاتنی ددانی منداڵ ، وه‌ هه‌ندێ جاریش هیچ هۆكارێك نیه‌ به‌ سرووشتی  دره‌نگ ده‌بێ .

هۆكاره‌كانی دره‌نگ هاتنی ددانی مندال :

1-كه‌می ڕێژه‌ی كالسیۆم له‌ جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌ .

2-خراپی جۆری خواردن چونكه‌ به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی خواردن بۆ جه‌سته‌ی ناچێ .

3-كه‌می ڤیتامین دی یان فۆسفۆڕ .

4- كێشه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی .

5- بابه‌تی بۆ ماوه‌یی له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بێ .

هه‌ندێ ئامۆژگاری به‌ تایبه‌تی بۆ دایكان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له‌م كێشه‌یه‌ به‌ دوور بن :-

_ ڕۆژانه‌ منداڵه‌كانیان بده‌نه‌ به‌ر تیشكی خۆر به‌ تایبه‌تی له‌ به‌یانیان .

_ گرنگی دان به‌ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كالسیۆم و ڤیتامین دی بۆ نموونه‌ شیر و پێكهاته‌كانی و هێلكه‌ .

_ سه‌ردانی كردنی دكتۆری تایبه‌ت و پشكنینی ده‌م بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌می پێكهاته‌و ڤیتامینه‌كانی هه‌یه‌ .





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad