English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئەگەری رۆشتنی بۆ یۆڤانتۆس ئێڤرا به‌م شێوه‌یه‌ ئامۆژگاری کریستیانۆ ده‌كات
2018-07-09 [07:28 AM]

ZNA- ھەولێر


پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری فەرەنسی و یاریزانی پێشووی یانەکانی مان یونایتد ویوڤانتۆس سەبارەت بە رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس قسەی گرنگی کرد.


پاتریس ئێڤرا ئاشکرایکرد رۆناڵدۆ ریزەکانی ریال مەدرید جێدەھێڵێت و دەچێتە ریزەکانی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، کاتێک گوتی "رۆناڵدۆ بڕیارە راست و دروستەکەی داوە".

ئێڤرا، کە پێشتر لەگەڵ رۆناڵدۆ پێکەوە یارییان بۆ مانچستەر یونایتد کردووەو دواتر ئێڤرا بووەتە یاریزانی یوڤی، لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فوتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، گوتی "رۆناڵدۆ بڕیارە دروستەکەی داوە، بەڵام پێویستە بەردەوام بێت لەو کۆششەی دەیدات".

ئێڤرا، گوتی "زۆر کەس لەبارەی رۆیشتنی کریستیانۆ بۆ یوڤانتۆس پرسم پێدەکەن، من لەو بارەوە قسەم لەگەڵ نەکردووە، بەڵام من پەیامێک بۆ رۆناڵدۆ دەنێرم و دەڵێم ئەگەر دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٥٠ یاری بکات ئەوا دەبێت بچێتە یانەی یۆڤانتۆس ، ھیچ تیپێکی تر نییە کە رۆناڵدۆ یاری بۆ بکات جگە لە یۆڤانتۆس چونکە ئەو یانەیە بۆ ئەو جۆرە یاریزانانە زۆر گونجاوە".

بەرگریکاری پێشووی مانچستەر یونایتد و یوڤانتوس، گوتیشی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین بریاری مێژووی وەرزشی خۆی داوە کە بچێتە یانەی یۆڤانتۆس".





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad