English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : شێرپەنجەی مەمك (بەشی یەکەم)
2018-07-09 [08:16 AM]

هەولێر _ ZNA



دكتۆر سه‌ركه‌وت خۆشناو پسپۆری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە :  بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس له‌ باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه‌ چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌خاته‌روو.

وشەی شێرپەنجە کۆمەڵە نەخۆشیەك لەخۆ ئەگرێت کە تێیاندا چەند خانەیەك ئەگۆڕێن بۆ جۆرە خانەیەك کە ئەتوانن بەشێوەیەکی ناتەندروست گەشە بکەن و زۆر ببن، وە زۆربەی جار ئەو زۆربوونە ئەبێتە هۆی دروست بوونی گرێیەك.

ئەگەر ڕێگە لە زۆر بوون و تەشەنەکردنی ئەو خانانە نەگیرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کەسەکە. شێرپەنجە بەپێی شوێنی سەرهەڵدانی خانە ناتەندروستەکان ناوی لێ ئەندرێ، بۆ نموونە ئەگەر لە مەمك سەرهەڵبدەن پێی ئەڵێن شێرپەنجەی مەمك، وە ئەگەر لە گەدە سەرهەڵبدەن پێی ئەڵێن شێرپەنجەی گەدە، وە هەروەها.

ڕێژەی تووش بوون:-

لە ئەمریکا، تێبینی کراوە لە هەر سێ کەس یەکێك تووشی شێرپەنجە ئەبێت لە ماوەی ژیانی، وە شێرپەنجە دووەم هۆکاری مردنە لە گەلانی دانیشتووی ئەمریکا دوای نەخۆشی دڵ. شێرپەنجەی مەمك باوترین شێرپەنجەی ئافرەتانە، وە دووەم باوترین هۆکاری مردنی ئافرەتانە بە شێرپەنجە لە دوای شێرپەنجەی سیەکان. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە هەر هەشت ئافرەت یەکێك تووشی شێرپەنجەی مەمك ئەبێت.

پێکهاتەی مەمك لە ئافرەتان وە شوێنی سەرهەڵدانی شێرپەنجە لە ناو مەمك: 

مەمك لە چوار جۆر شانە پێك دێت: شانەی چەوری، بەستەرە شانە، شانە لیمفیەکان، وە ڕژێنەکان. 
- چەوریەکە شوێنێکی گونجاوە بۆ ڕژێنەکان کە تێیاندا وەزیفەی خۆیان ئەنجام بدەن، وە بەستەرە شانەکانیش شێوەی مەمك ڕائەگرن و پاڵپشتن بۆ ڕژێنەکان کە لە شوێنی خۆیان نەجووڵێن. 

- ڕژێنەکان: لە هەر مەمکێك ١٢-٢٠ ڕژێن هەن کە لە کاتی شیردان شیریان تێدا دروست ئەبێت. هەر ڕژێنێك لە ٢٠-٤٠ یەکەی بنەڕەتی پێك هاتوە کە پێیان ئەڵێن (TDLU= Terminal Duct Lobular Units)، کە بریتین لە شوێنی پێکەوە لکانی بەشێکی بچووکی ڕژێنەکە لەگەڵ بۆڕیەکی بچووك کە شیرەکەی ئەگوازێتەوە. لە ناوپۆشی هەر (TDLU) ێك چەن خانەیەك هەن پێیان ئەڵێن (Luminal cells)، لە زۆربەی حالەتەکان، ئەو خانانەن کە ئەگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی.

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad