English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ كه‌س له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكان
2018-07-09 [08:59 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: کە سێ کەس لە دەریاچەی دووکان خنکاون.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/7/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، کۆپییەکی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ تێدا هاتووە: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی (ح. ر. ص) له‌ دایكبوی 1982 ، ( ع. ع. م) له‌ دایكبوی 1991 و خێزانی به‌ناوی (د. س. د) له‌دایكبوی 1993 كه‌ هه‌رسێكیان به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و دانیشتوی شاری به‌غدان ، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ڕویان له‌ سه‌یرانگای دوكان كردبوو له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی مه‌له‌وانی دوكان توانرا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌رمی هه‌رسێكیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.





ئەم هەواڵە 3994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad