English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆری پێکانەکە و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خامیس ئاشکراکرا
2018-07-09 [09:23 AM]

ZNA- ھەولێر


کارلۆس یوای پزیشکی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا، ماوەی دوورکەوتنەوە و جۆری پێکانەکەی خامیس رۆدریگێزی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای دەستنیشانکرد.
یوا ئاشکرایکرد ئەو پشکنینانەی بۆ رۆدریگێز ئەنجامدراون لە ئەڵمانیا، جۆری پێکانەکەی ئەو یاریزانەیان دەستنیشانکردووە و بەوەش خامیس لە ماوەی نێوان دوو تاوەکو سێ ھەفتە دادەبڕێت.

یوا قسەی بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرت کردووە و دەڵێ تیشکەکان بە شەپۆلی سەرووی دەنگ کە لەسەر جەستەی خامیس وەرگیراوە، ئاشکرایانکردووە کە ئەو بەدەست ھەڵئاوسان و دوومەڵکردنێکی بچووکەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە دوو تا سێ ھەفتە پشوو ھەیە بۆ چاکبوونەوە.

پزیشکەکە ئاشکرایکردووە کە لە دوای پێکانی خامیسەوە، دەستبەجێ تیمی پزیشکی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاش ھەمان حاڵەتیان دەستنیشانکردووە و ھەر لەبەرئەوەش بەشداری یاری ھەڵبژاردەکەی نەکرد بەرامبەر ئینگلتەرا لە قۆناخی ھەشتی مۆندیالدا.

پزیشکەکە روونیکردووەتەوە کە چاکبوونەوە پێویستی بە دوو تا سێ ھەفتە ھەیە، بەڵام دواتر دەبێ پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێتەوە.

بەپێی قسەکانی ئەو پزیشکە دوورکەوتنەوەی خامیس تا دوای تەواوبوونی ماوەی ئامادەسازییەکانی بایرن میونشن دەخایەنێت لە ئەمریکا کە بڕیارە لەوێ و لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا بەرامبەر یۆڤینتۆس یاری بکات و پاش سێ رۆژ رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد ببێتەوە.

رووداو





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad