English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌كرێت
2018-07-09 [01:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژى ‌فه‌رمى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له‌ راگه‌ياندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانى ده‌ستپێده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دادوه‌ر له‌يس جه‌بر حه‌مزه‌ وته‌بێژى ‌فه‌رمى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى كۆمسيارانى باڵاى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى ئۆفيسى هه‌ڵبژاردندا كۆبوونه‌وه‌، تێبينى ئه‌وه‌كرا سه‌رجه‌م كاروباره‌ لۆجستييه‌كانى تايبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستيى، بۆ ئه‌و وێستگانه‌ى سكاڵا و تانه‌يان له‌سه‌ره‌ ته‌واو ئاماده‌ن

وتیشی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018‌ به‌پێى چوارچێوه‌ ياساييه‌كان كه‌ ياسا و سيسته‌مه‌ كارپێكراوه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها سه‌ربارى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى له‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسيارانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندييان له‌سه‌ر كراوه‌، وردبينى ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان، پشت ده‌به‌سترێت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو ئۆفيسى كه‌رخ و ره‌سافه‌ و فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكايه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فيدرالى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رستى راسته‌وخۆى ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نوێنه‌رايه‌تى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى و نوێنه‌رى باڵوێزخانه‌كانى وڵاتانى جيهان و نوێنه‌رى حزبه‌ سياسييه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ده‌توانن ئاماده‌ى پرۆسه‌كه‌ بن.





ئەم هەواڵە 3649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad