English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای پاره‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا كردوه‌ و ئه‌و وڵاته‌ش تاوتوێی ده‌كات
2018-07-09 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دەیەوێت سه‌دان ملیۆن دۆلار، لە بانکی بازرگانی ئەوروپایی - ئێرانی رابکێشێتەوە، لای خۆیه‌وه‌ وەزارەتی دارایی ئەڵمانیاش دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تاووتوێی ئه‌و داوایه‌ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دەیەوێت 300 ملیۆن یورۆ، کە دەکاتە 353 ملیۆن دۆلار، لە بانکی بازرگانی ئەوروپایی - ئێرانی ڕابکێشێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی سزا دارایـیەکانی ئەمەریکا لەسەر تاران دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان له‌ دەست بێت.

خانم جانێت شوامبێرگ وەزیری دارایی ئەڵمانیا بۆ میدیاکانی پشـتڕاستکردەوە ئێران ئەو داوایەی کردووە، رایگه‌یاند، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکەی تاووتوێی داواکە دەکەن هەر وەکو هەموو مامەڵەیەکی دیکەی گەورەی دارایی کە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە دەکرێن کە شیانی هەیە بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی پارە یان بۆ دابینکردنی پارە بۆ تێرۆرزم ئەنجامی بدەن.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر گومانێک لە داواکە بکرێت، ئەوا پـرۆسەی ڕاکێشانی پارەکە جێبەجێ ناکرێت.

باسی لەوەش کرد هیچ ژمارەیەکی تایبەتی لە بارەی سامانەکانی ئێران لە ئەڵمانیای لا نیـیە.





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad