English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڵبژاردەی ژاپۆن چ پەیامێکی لە مۆندیال جێ ھێشت
2018-07-09 [07:12 AM]

ZNA- ھەولێر



 نزیکەی مانگێکە تەواوی جیھان چاویان لەسەر وڵاتی ڕوسیایەو سەیری یاریەکانی تۆپی پێی مۆندیال دەکەن و قسەو باس لەسەر ئەوەیە کامەیان ئاستی باش پێشکەش دەکات و سەرکەوتن بەدەست دێنێت. 


 ئەمەش مافی ھەموو کەسێکە ھانی ئەو ھەڵبژاردەیە بدات کە ھاندەریەتی.بەڵام لە کارێکی جیاوازو ناوازەدا ھەڵبژاردەی ژاپۆن جیا لە پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزو گەیشتن بە قۆناخی شازدە پەیامێکی جیاوازی دا بە ھەموو جیھان.
ھاندەران و یاریزانانی ژاپۆن دوای دۆڕاندنیان لە بەرامبەر بەلجیکا تەواوی پەیژەکانی یاریگا پاک دەکەنەوەو یاریزانەکانیش شوێنی یاریزانانی یەدەگ پاک دەکەنەوەو دواتر ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دەشۆن. ئینجا بە نامەیەک سوپاسی وڵاتی ڕووسیا دەکەن بۆ ئەم میوانداریە.
ئەو پەیامەی خەڵک و یاریزانانی ژاپۆن پێمان دەڵێ پاراستنی ژینگە گرینگی تایبەتی خۆی ھەیە. بۆیە ھیوادارم ئەو پەیامە یاریگاکانی ئێمەش بگرێتەوە. دوای تەواو بوونی یاریەکان یاریگاو ھۆڵەکان پاک بکەینەوە چونکە وەرزش پەیامی خۆشەویستی و ڕێزلەیەکتری گرتنە.


کەمال یوسف 
 





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad