English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبنەوە
2018-07-10 [05:26 AM]


دوای بەشداربوونی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەردانی ھۆڵەندای کرد و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی ھۆڵەندا ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٠-٧-٢٠١٨) سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەکات و، لەبارەی چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن.

لە ماڵپەڕی حکومەتی ھۆڵەندا ھاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو سەرۆکوەزیران لەبارەی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و ئارامی و ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان و ھەماھەنگی لەبارەی ئاسایشی سنوور گفتوگۆ دەکەن، جگە لەوانە گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی سێکتەری دیکەی وەکو کشتوکاڵیش.

رۆژی ٢٥ی حوزەیران سیگرید کاغ، وەزیری بازرگانی و ھاریکاریی پەرەپێدانی ھۆڵەندا سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و رایگەیاند "دەمانەوێت ھاوکارییەکانمان فراوانتر بکەین لە کەرتی بەڕێوەبردنی ئاو و کشتوکاڵ، چونکە ئەم دوو بوارە پێویستی بە شارەزاییەکی زۆری نێودەوڵەتی ھەیە. ھاوکات بۆ ھاوکاربوونی فراوانکردنی وەبەرھێنان لە کەرتی تایبەت، چونکە ئەمە ھەلی کار دروستدەکات، کە ئەوەش ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکات".





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad