English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رمانخانه‌یه‌ك داخرا
2018-07-10 [05:32 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردنی سیسته‌می ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌ سلێمانی داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی ده‌رمانی خراپدا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕاگه‌یێندراوێكیدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌ تێداهاتووه‌، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان و كارنه‌كردن به‌‌ سیسته‌می ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ی (هایما) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

گوتیشی: له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ی هایما، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه‌‌ كه‌ مه‌ترسی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه‌ به‌‌ نه‌خۆشی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا.

راشیگه‌یاند: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچوه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ساخ بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رمانه‌كه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان.

هه‌ره‌ك گوتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوای له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی ده‌رمان سه‌رنج بده‌ن له‌‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونه‌كه‌ی، له‌كاتی هه‌بونی ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 





ئەم هەواڵە 1441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad