English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خویەکی بەیانیان پێویستە لێی دووربکەویتەوە
2018-07-10 [05:40 AM]

هەولێر _ ZNA


هەمیشە قورسە خووە کۆنەکان لەبیر بکەین لەبەرئەوەیە کارێک دەکەین بەبێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە کە چەند زیانی هەیە بەتایبەت لەبەیانیاندا.

هەتا بۆت دەکرێت لەم خووانە دووربکەرەوە کە کەلەبەیانیاندا ئەنجامی دەدەی بۆئەوەی سەلامەت و تەندروست بیت.


ـ خۆشۆرین لەبەیانیاندا: بەپێی پزیشکێک خۆشۆرین لەبەیانیاندا یارمەتی ئاسانکردنی کارەکان دەدات چونکە مرۆڤ کاتێک خۆی دەشۆرێ مێشکی چالاک دەبێت.


ـ خۆت بەئاوی گەرم مەشۆ: هەرچەندە خۆشۆرین یارمەتی چالاکردنی مێشک دەدات بەڵام ئەگەر بێتو لەبەیانیاندا بەئاوی گەرم خۆت بشۆی ئەوا وات لێدەکات حەز بەحەسانەوە بکەیت و خەوت لێبکەوێ.


ـ پشکنینی مۆبایلەکەت بۆماویەکی درێژ: هەوڵبدە دوربکەویتەوە لەپشکنینی مۆبایلەکەت بۆماوەیەکی درێژ بە شتی بێسودەوە چونکە ئەمە کاتێکی زۆرت لێدەبات و وات لێدەکات لەکارەکانت دواکەوی.


ـ بەفیڕۆدانی کاتەکانت بە جلوبەرگەوە: وازبهێنە لە بەفیڕۆدانی کاتەکانت بۆ هەڵبژاردنی جلو بەرگ بەپێی ئەوجێگایەی بۆی ئەچی جلو بەرگ لەبەر بکە، هەوڵمەدە ڕەسمی بی بۆ هەمووجێگایەک چونکە کات بەنرخە.


ـ شتتنی ددان دوای نان خواردن: ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ددانت مەشۆ چونکە چینی مینای ددان لاواز دەکات بەتایبەت دوای خواردنی میوە و ترشەکان.


ـ خواردنەوەی قاوەی ڕەش: خواردنەوەی قاوەی ڕەش ڕاستەوخۆ دوای هەستان لەخەو دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی کۆڵسترۆڵ، ئەمەش دەبێتەهۆکارە بۆ بێتاقەتی.


ـ داپۆشینی جێگای نوستنەکەت: کاتێک لەخەوهەڵدەستی ڕاستەوخۆ جێگەگەت دادەپۆشی بە پەتۆکەت دەبێتە هۆی دروست بونی کەڕو. مرۆڤ لەکاتی نوستندا ڕەنگە ئارەق بکاتەوە ئەمەش جێگاکەت شێدار دەکات.





ئەم هەواڵە 8818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad