English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران: بەم نزیكانە مووچه‌خۆری نایاسایی دەدرێتە دادگا
2018-07-10 [06:03 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی باڵای حكوومەت ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە لە رێگەی لیژنەیه‌كی تایبەت پێداچوونەوە بەو كەسانە دەكرێت،كە دوو مووچه‌ و سێ مووچە وەردەگرن دەدرێتە دادگا.

هیوا ئەفەندی ،سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران باسی راگەیاند: زیاتر لە 100 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی لە هەرێمی كوردستان هەیە، گوتی : دەتوانین بە چەند خولەكێك لیستی ئەو كەسانە ئامادە بكەین و  بیدەینە دەستی حكوومەت، بڕیاری كۆتاییش بۆ ئەو كەسانە لە دەستی حكوومەت دەبێت.

ئه‌و جەختی كردەوە" ئەو 100 هه‌زار كەسە  هێشتا مووچه‌ وه‌رده‌گرن، ده‌بێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدات كە به‌شی زۆریان دوو مووچه‌یی یاسایین له‌وانه‌ وارسی شه‌هیدان،هه‌روه‌ها  ئێمە دەزانین و داتای ئەو كەسانەمان لە لایە كە دوو مووچە و سێ مووچەییان هەیە، بەڵام  چەندیان نایاسایین ئەوە پێویستی بە بڕیارێكی قانونی هەیە كە یاسازانەكان بیدەن".

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای دەكات لە ماوەی داهاتوودا ئەو 100 هەزار مووچەخۆرە دووبارانە یەكلایی دەكرێتەوە، گوتیشی: لە قۆناغی دووەمی كاری بایۆمەتری كە بڕیاری لێدراوە، بەم نزیكانە یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكان ئەوە دەبێت ئەو كەسانە ساف بكرێن و ساغ بكرێنەوە كە كێ نایاساییە و كێ یاساییە، ئەوەی نایاسایی بێت ئەنجامەكەی دەدرێتە دادگا".

ئەو 100 هەزار مووچەخۆرە یاسایی و نایاساییە لە كۆی ملیۆنێك و 202 هەزار مووچەخۆر ئاشكرا بووە كە لە سیستەمی بایۆمەتری تۆماركراون.

 





ئەم هەواڵە 5995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad