English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
2018-07-10 [06:22 AM]

ZNA-ھەولێر


عەسائیبی ئەھلولحەق بە سەرکردایەتی قەیس خەزعەلی ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا فشاری خستووەتە سەر حکوومەتی عێراق، بۆ ئەوەی دەستەی حەشدی شەعبی ھه‌ڵبوەشێنێتەوەو ئەبو مەھدی موھەندیس لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

لەیس عەزاری، سەرکردەیەکی عەسائیبە و دەڵێت: "ئەمەریکا فشاری خستووەتە سەر حکوومەتی عێراق تا مەھدی موھەندیس کەنارگیر بکات و لە پۆستەکەی نەمینێ و دەستەی حەشدی شەعبیش ھەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام حەشدی شەعبی بە "یاسا" پێکھاتووەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەکات، دەستەی حەشدی شەعبی یاسای ھەیە، ھیچ کەسێکیش ناوانێت ئەو یاسایە بشکێنێ تەنھا لە رێگای یاساوە نەبێت".

عەزاری گوتوویەتی: "ئەو فشارانە دەستوەردانێکی نابەجێی ئەمەریکایە لە کاروباری عیراق، بەڵگەی ئەوەیە واشنتن کاریگەری سەلبی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق ھەیە و ئێمەش ئەو فشارانە رەتدەکەینەوە،‌ چونکە حەشدی شەعبی بە "دەزگایەکی ئەمنی" دادەنریت و سەر بە دەوڵەتی عێراقە و ھەر ھەوڵیکی نەھێشتنی بە لەکەدارکردنی شکۆی دەوڵەتی عێراق دادەنرێت".

ئەو سەرکردەی عەسائیب پێیوایە، ئامانجی پشت ئەو فشارانە ئەبو مەھدی موھەندیسە، ئەگەر کەنارگیریش بکرێت واتای ناپاکییە بەرامبەر تواناکانی و خوێنی قوربانییەکانی حەشد کە لە پێناو پاککردنەوەی وڵات لە تیرۆر بەخشییان و ملکەچبوونیشە بە فشارەکانی ئەمەریکا. دەبێت ئەو سەرکەوتنانەی لەسەر دەستی سەرکردەکانی حەشد و ئەبو مەھدی موھەندیس بەدیھاتن بپاریزرێن".

ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە و لە ئیرانەوە نزیکە. لای ئەمەریکییەکان قەبووڵکراو نییە و واشنتن خستوویەتییە لیستی تیرۆرەوە.





ئەم هەواڵە 2710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad