English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمان بۆ پلە بەرزركردنەوەی پێشمەرگە ده‌رده‌كرێت
2018-07-10 [06:31 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بە پێی زانیاریەكان بۆ وەرگرتنتی  رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران لیستی  ناوی ئەو پێشمەرگانە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران ، بەم نزیكانە فەرمان دەردەچێت و پلەی ئەو پێشمەرگانە بەرز دەكرێتەوە و مووچەكانیان زیاد  دەبێت.

ئەو لیستە پلە بەرزكردنەوەی ساڵی 2016 یە، وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی ئەوەیە  لیستی ساڵی 2017 و 2018 ئامادە بكات.

بەپێی  یاسای هەمواركراوی  سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم مەڕسومی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی دەردەكرد، بەڵام ئەو دەسەڵاتە ئێستا دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

جەبار یاوەر  ئەمینداری  وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی بۆ باس خستەڕوو، بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە و ئەفسەرەكانی پێشمەرگە ئەوانەی ساڵی 2016، ئامادەكراون و رەزامەندییان لەسەر دراوە، پاشان ساڵانی دیكەیش دەكرێت.

بەرزكردنەوەی پلە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەندێك لە فەرماندە و ئەفسەرەكان ناگرێتەوە، چونكە ژمارەی پلەدارەكان زۆر زۆرە، بەشێوەیەك ئەوانەی پلەیان لیوایە ناكرێن بە فەریق و عەمیدەكانیش ناكرێن بە لیوا.

 





ئەم هەواڵە 11923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad