English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران فشار دەخاتە سەر عەبادی بۆ وەدەرنانی ئەمریکییەکان لە عێراق
2018-07-10 [06:41 AM]

ZNA- هه‌ولێر


تاران بۆ وەدەرنانی 5 هەزار راوێژکار و دیپلۆماتی ئەمەریکی لە عێراق، فشارەکانی بۆ سەر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستپێکردووە.

رۆژنامەی شەر‌قولئەوسەت، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی و ئەمنی عێراق کە بەهۆی باری ئەمنیان نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، دەریخستووە،" ئێران فشارەکانی بۆ سەرعەبادی لەبارەی درێژنەکردنەوەی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمەریکا و عێراق کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە دەستپێکردووە".

هەر بەگوێرەی رۆژنامەکە، تاران جیا لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە، دەیەوێت بەغدا راوێژکار و دیبلۆماتە ئەمەریکییەکان لە وڵات دەربکات.

ئەم فشارەی ئێران لە کاتێکدایە، حەیدەر عەبادی پێویستی زۆری بە پاڵپشتی تارانە تاکو بتوانێت پۆستەکەی وەک سەرۆک وەزیران لەدەستنەدات لە کابینەی داهاتووی عێراقدا.

لە لایەکی دیکەشەوە، عەبادی ناتوانێت ئەو جۆرە داوایە لە واشنتن بکات چونکە هه‌م  پشتگیریی ئەمەریکا بۆ عەبادی گرنگە و هەمیش عێراق لە رووی تەکنیکی و ئەمنییەوە ئامادە نییە بەو جۆرە رووبەڕووی ئەمەریکا ببێتەوە.

ئاماژەکان وا دەردەخەن، نوری مالیکی لەگەڵ عەبادی و هادی عامری هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانی دەدات بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی، سەردانکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە هەمان چوارچێوەدا بووە.

ململانێکان بۆ دروستکردنی کابینەی داهاتووی عێراق بەردەوامە و هێشتا روون نییە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دڵی واشنتن دەبێت یان تاران، بەڵام هەوڵی دەرکردنی ئەو دیبلۆماتە ئەمریکییانە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئێران دەیەوێت عێراق وەک ئامرازێک بۆ دژایەتی ئەمەریکا بەکاربهێنێت، ئەمەش وا دەکات تاران زیاتر لای گرنگ بێت کە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق نزیک لە خۆی بێت.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad