English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
2018-07-10 [07:00 AM]

ZNA-ھەولێر


بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و دامەزراوەی دیکە دابەش دەکرێت. ھەروەھا لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووشدا مووچەی چەند وەزارەت و دەستەی دیکە دابەش دەکرێ.

وەک لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/٧/٢٠١٨ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت. ھەروەھا سبەی چوارشەممە ١١/٧/٢٠١٨ مووچە دەزگای ئاسایش وەردەگرێت.

ھەر بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممە ١٢/٧/٢٠١٨ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:.

١.وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراون

٢.کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی

٣.وەزارەتی داد

٤.ئەنجوومەنی دادوەری

٥.وەزارەتی کارەبا





ئەم هەواڵە 15082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad