ZNA-ھەولێر
کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک ھەژماری ساختە دەسڕیتەوە ، ھۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی زۆر لە بەکارھێنەران ھەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە .
وەک دەزانین تویتەر لە ساڵی رابردوە دەستی کردوە بە سڕینەوەی ھەژماری ساختە ، کە لە ئێستادا تویتەر نزیکەی ٣٣٦ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە ، وەک تویتەر ئاماژەی پێدەکات پاراستنی داتا و زانیاری بەکارھێنەرانە وە رێگری دەکەن لە ھەواڵی نادروست .
دیل ھارڤی ڕایگەیاند ، کۆمپانیای تویتەر کاردەکات بۆ پاراستنی داتاو زانیاری بەکارھێنەران ، کاردەکەین بۆ ھاوسەنگی دەربڕینی بیروڕای ئازاد وە ئەم دەربرینانە زیان بە ھیچ کەسێک نەگەێنن.
تێک ئای
ئەم هەواڵە 46843جار خوێندراوەتەوە |