English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی كارەبا: ئەو هاوینە دوایین هاوینی قەیرانی كارەبا دەبێت
2018-07-10 [07:24 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات، لە رێگەی گرێبەستێك چەند كاتژمێرێك كارەبا زیاد دەبێت و گوتیشی" ئەو هاوینە دوا هاوینی قەیرانی كارەبا دەبێت".

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای  كوردستان بە باسی راگه‌یاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما خواستێكی زۆر لە سەر بەكارهێنانی كارەبا هەیە، جگە لەوەی خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە لەگەل ئەوەشدا زێدەڕیی لەسەر كارەبا لە لایەن خەڵك و بەرپرسان و كارگەكان و چەندین دامەزراوەی تر زۆر زیادی كردووە، بۆ ئەوە حكوومەت پێوەری زیرەك دادەنێت و ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت.

روونی كردەوە ئێستا كارەبای نیشتمانی لە نێوانی 11 بۆ 12 كاتژمێرە و بە پێی خشتەی دیاریكراو لە پارێزگاكان دابەش دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەبن، گرێبەستێكی  وەزارەتی سامانە  سرووشتیەكان هەیە بڕێكی باشی گازی سرووشتی بۆ وێستەكانی كارەبا زیاد دەبێت، بەمەش لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا كارەبا زۆر زیاد دەكات، لە پاڵ ئەوەشدا هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەباش بكرێت وسەرپێچیەكان كەم بكرێنەوە.

زیاتر گوتیشی: بە پێی گرێبەستەكە 100 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی دەدرێتە وێستگەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا بەوەش چەندین یەكەی كارەبا كە بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی وەستاون دەخرێنەوە كار.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی ،جەختی كردەوە زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەم وەرزە 2هەزار و 800 مێگاواتە، بەڵام خواستەكە زۆر زیاترە لەو بڕە كارەبایە.

سەبارەت بە گله‌یی هاوڵاتیان بەوەی بۆچی كارەبا دێت و دەبڕێت و پچڕ پچڕە، هەورامی گوتی: هۆكارەكەی زیاد بەكارهێنانی كارەبایە، بەمەش كارەبا بەرگە ناگرێت، بۆ نمونە بۆ كارەبای مۆلیدە چەند ئامێرێكی كەمی كارەبا پێ دەكرێت، بەڵام كە كارەبای نیشتمانی دێتەوە چەندین سپلیت و ئامێری زیاد پێ دەكرێت ئەوەش فشار دروست دەكات.

ئەو روونیشی كرده‌وه،‌ پێیوایە ئەم هاوینە دوایین هاوین دەبێت كێشە و قەیرانی كارەبا هەبێت، سنورێك بۆ بەكارهێنانی كارەبا دادەندرێت و دەكرێتە پێوەری زیرەك، پشتیوان بە خودا ئەو هاوینە دوایین هاوینی قەیران و كەمی كارەبا دەبێت، ئێستا حكوومەت لەسەر بەرزترین ئاست لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكە ده‌كات و هەوڵی باشیش دەستی پێكردووە و بەكرداریش ئەنجامی دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 8374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad