English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كچێك له‌ ماڵی مامیدا خۆی هەڵواسی
2018-07-10 [07:27 AM]

ZNA-ھەولێر


 

شاها شەمۆ، تەمەن 17 ساڵ و خەڵكی كۆمەڵگای سیپا شێخ خدری سەر بە شارۆكەی شنگال، لەگەڵ خێزانەكەی هاتبوونە كومەڵگەی "دێرەبین"ی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ، بەڵام بەهۆی مردنی ئامۆزایەكی، تووشی حاڵەتێكی دەروونی خراپ دەبێ‌ تا دەگاتە ئەوەی كە خۆی لە ئۆتۆمبێل فڕێ‌ بداتە خوارەوە. شاها ئێوارەی رۆژی 3/7/2018 لە ماڵی مامیدا خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رۆژی 19/5/2008 كوڕە مامێكی شاها بەناوی خەلیل كارەبا گرتی و بەپەلە بردیان بۆ نەخۆشخانە لە زاخۆ، شاها و كەسوكارەكەشی دەچنە نەخۆشخانە، بەڵام خەلیل دەمرێ‌، بەمەش شاها زۆر نیگەران دەبێت. پاشا نایف كە كوڕی مامی شاهایە، بە (رووداو)ی گوت: "هەموومان بە مردنی خەلیل نیگەران بووین، لەكاتی گەڕانەوەمان شاها لەناو ئۆتۆمبێلەكەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و زەبرێك بەر سەری كەوت و مێشكی تێكچوو، بەمەش تا ماوەی نزیكەی 20 رۆژ پێش خۆكوشتنی هیچ كەسێكی نەدەناسییەوە، دواتر كەمێك باشتر بوو، كەسوكارەكەی دەناسییەوە، بەڵام  لە دۆخێكی دەروونی خراپدا بوو، وەكو جاران ئاسایی نەبوو".

شەمۆ موراد، باوكی شاها، لەبارەی خۆكوشتنی كچەكەی دەڵێت "ئەو رۆژە شاها لە ماڵەوە بوو، نزیكی ئێوارە دیارنەما، من و ژنبراكەی لە ماڵەوە بووین، پێمگوت بڕۆ بزانە لە ماڵی مامی نییە، ژنبراكەی رۆیشت و دوای چەند ساتێك گوێم لە دەنگی هاوار بوو، بەپەلە رامكردە دەرەوە و بەرەو ماڵی براكەم رۆیشتم كە چوومە ژوورەوە بینیم كچەكەم خۆی هەڵواسیبوو و گیانی لەدەستدابوو".




پاشا جگە لەوەی كوڕی مامی شاها بوو، وەكو هاوڕێی یەكتریش بوون، ئەو زۆر نیگەرانی لەدەستدانی كچە مامەكەی بوو و گوتی :"شاها جگە لەوەی ئامۆزام بوو، هاوڕێیەتیەكی باشیش لەنێوانماندا هەبوو، رۆژانە بەیەكەوە بووین". گوتیشی "ئەو رۆژەی رووداوەكە روویدا من لەسەر بێستان بووم، ماڵی مامی شاهاش لەسەر بێستان بوون، ماڵەكەیان كە دراوسێی ماڵی شاهایە چۆڵ بوو، پێدەچێت شاها ئەمەی بە دەرفەت زانیبێ، لە ماڵەوە هیچی نەگوتبوو و چووبووە ماڵی مامی و لەوێ بە پەتێك خۆی هەڵواسیبوو، دوای نزیكەی 20 خولەك باوك و براژنەكەی دەچنە ماڵەكە و شاها بە هەڵواسراوی دەبینن كە گیانی لەدەستداوە".

كەسوكاری شاها گومانیان لە هیچ كەسێك نییە، تەنیا خراپبوونی بارودۆخی دەروونی كچەكە و نیگەرانیی بۆ گیانلەدەستدانی ئامۆزاكەی بە هۆكار دەزانن، وەك پاشا گوتی "شاها هیچ كێشەیەكی نەبوو و كێشەشی لەگەڵ هیچ كەسێك نەبوو، تەنانەت ئەو رۆژەش كە خۆی كوشت بەشێوەیەكی زۆر ئاسایی مامەڵەی كردووە، بۆیە پێمانوایە هۆكاری خوكوشتنەكەی تەنیا بۆ گیانلەدەستدانی ئامۆزاكەی بووبێت، چونكە ئەوان زۆر هاوڕێی یەكدی بوون و بەردەوام بەیەكەوە بوون، وەكو خوشك و برای یەكتری بوون".

لەبارەی نەخۆشییەكەشی، پاشا نایف گوتی "دوای ئەوەی كە لە ئۆتۆمبێلەكە خۆی هەڵدایە خوارەوە تووشی حاڵەتێكی دەروونی خراپ ببوو، دوو جار بردبوویانە لای پزیشك، پزیشكەكە گوتبووی وردە وردە چاك دەبێتەوە و پێویستە دەرمان و چارەسەرییەكانی بەكاربهێنێ".

فایزە فەیسەڵ، هاوڕێ و كچی مامی شاهایە، ئەو نایەوێت چیدیكە بچێتە ئەو ژوورەی ماڵەكەیان كە شاها خۆی تێدا خنكاندبوو و لەوێ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەو بەم شێوەیە باسی شاها دەكات "بەردەوام بەیەكەوە بووین، بەڵام دوای ئەوەی كوڕەمامەكەی بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستدا، شاها بەردەوام نیگەران دیاربوو و تووشی نەخۆشی دەروونی ببوو، لە هەموو شت و كەسێك دەترسا و تێكەڵی كەس نەدەبوو". فایزە فەیسەڵ دەشڵێت "تەنیا بەهۆی گیانلەدەستدانی خەلیلی ئامۆزای، شاها كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 6889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad