English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاهێنەری تازەی ڕیال مەدرید له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵیدا تووشی شکست بووە
2018-07-10 [08:52 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای پەیوەندی کردن بە ڕیالەوە میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە جۆلیان لۆبیتیجی،  لە یەکەمین شەڕی لە نێو یانەکە تووشی شکست ھاتوە.

بەرنامەی تەلەڤزیۆنی ئیل چێرینگیتۆی ئیسپانی، ئاشکرایکرد راھێنەری نوێی یانەی ڕیال مەدرید لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەدا شکستی ھێناو نەیتوانی دۆن بەوە رازی بکات کە لە یانەکە بمێنێتەوە.

بەپێی ئەو بەرنامەیە، جۆلین لۆپیتیگێ، راھێنەری نوێی یانەی شاھانە، قسەی لەگەڵ رۆناڵدۆ کردووەو زۆر ھەوڵیداوە بە مانەوە لە ریال مەدرید رازی بکات، بەڵام ڕۆناڵدۆ سوورە بووە لەسەر رۆیشتن.

ھەر بەپێی ئەو بەرنامەیە، لۆپیتیگێ داوای لە کارگێڕی ڕیال مەدرید کردووە، گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ مۆرینۆی ھێرشبەری یانەی ڤالێنسیا بکەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری رۆیشتنی ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیمە جێگەی ئەوان بگرێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ دوای ٩ ساڵ یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە یانەکە جێبھێڵێت و ڕوو لە سێریا a ئیتالیا بکات و لەوێ بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی یاری بکات.





ئەم هەواڵە 7234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad