English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی گەیشته ھۆڵەندا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاته له کۆبوونەوەدان
k24
2018-07-10 [11:03 AM]

ZNA- هەولێر


 

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگھێشتی سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا گەیشتە ئۆفیسی مارک رووتە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.

 

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ھێت تۆرێنت لەشاری لاھای و ئێستا لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا لەکۆبوونەودان.

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی ھۆڵەندا ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە، نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەردوو حکومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.

 

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی لەو وڵاتە دێت.





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad