English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ٣٠سکۆلەرشیپ لە چیک بۆ دەرچوانی پۆلی دوازدە رادەگەێنێت
2018-07-10 [11:50 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەھاوکاری ھەردو زانکۆی تەکنیکی ئۆستراڤا/ لقی ھەولێر و، زانکۆی "پەلازکی" دەرفەتی ٣٠سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی پزیشکی گشتی و، پزیشکی ددان ڕادەگەێنێت.

 

دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ دەتوانن داواکاری بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەش بکەن، کە لەلایەن زانکۆی پەلازکی چیکیەوە دەستەبەرکراون.

 

زانکۆی پەلازکی یەکێکە لە زانکۆ ھەر پێشکەوتوەکانی جیھان، کە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کۆماری چیک لە رێزبەندی چوارەمە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە ڕیزبەندی ٧٠٠ باشترین زانکۆکانی جیھانە.

 

پێشکەشکاران لە پڕۆسەیەکی وردی و زانسیدا، دەچنە پێشبڕکێ لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی قۆناخی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، پاشان سەرکەوتوەکانی قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێ بەشداری تاقیکردنەوەیەکی ھەڵسەنگاندنی توانستی زانستی  لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، کەلەلایەن ژمارەیەک پرۆفیسۆری زانکۆی (پەلازکی)یەوە بەرێوەدەبرێن و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

 

مەرجەکانی پیشکەشکردن بۆ ئەو سکۆلەرشیپە:

١. دەرچوی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لقی زانستی بێت لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨).

 

٢. کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە ٩٥ی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بەکالۆری، یان ھاوتاکەی لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی (SAT٢ , A-level) کەمتر نەبێت.

 

تێبینی:

· سەرکەتوەکانی ئەم پێشبڕکێیە دەتوانن بەزمانی چیکی یان ئینگلیزی بخوێنن، بۆیە ئەگەر کاندیدەکە بەزمانی چیکی خوێندنی، ئەوا کرێ خوێندنەکەی لەلایەن زانکۆی پەلازکی‌یەوە کرێی خوێندنەکەی بۆ دابیندەکرێت، بەڵام ھەر کاندیدیک ئەگەر بڕیار بدات بەزمانی ئینگلیزی بخوێنێت لەوکاتەدا کرێی خوێندنەکەی لە ئەستۆی خۆیی دەبێت.

 

· بۆ بینینی نمونەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە کلیک (لێرە)‌ بکە.

 

· بۆ پێشکەشکردن کلیک (لێرە)‌ بکە.

 

· دواین کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (٢٥/٧/٢٠١٨)یە.





ئەم هەواڵە 4786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad