ZNA- هەولێر
چەند کاتژمێرێک دوای دەستلەکار کێشانەوەی وەزیری کاروباری "برگزیت"(دەرچوونی بریتانیا له یەکێتیی ئەوروپا)، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، "بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەش دەستی لەکار کێشاوەتەوه.
نووسینگەی "ترێزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، له بەیاننامەیەکی کورتدا ئاشكرای کرد، دەستلەکار کێشانەوەی بوریس جانسۆن قبووڵ کراوه و بەمزووانه جێگرەکەی دیاری دەکرێت.
بوریس جانسۆن لایەنگری توندی دەرچوونی بریتانیا له یەکێتیی ئەوروپا بوو.
نەخشەڕێگەی ترێزا مەی بۆ دەرچوونی یەکێتیی ئەروروپا لەلایەن کابینەکەیەوه رووبەڕووی رەخنه بۆتەوه و چەندین وەزیر دەستی لەکار کێشاوەتەوه.
Radiofarda
ئەم هەواڵە 4342جار خوێندراوەتەوە |