English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنە 13 کەس گیانیان لەدەستدا
2018-07-11 [06:21 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆی سووتانی پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر، له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 13 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.

ساڵح زه‌ندی جێگری ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه‌ بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاند، کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچوو له‌ نێوان پاسێکی گەشتیاری و تانکه‌رێکی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی ڕوویداوه‌ که‌ ئاگرێکی زۆری لێکه‌وته‌وه و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ڕووداوەکەدا 18 هەزار لیتر سوتەمەنی گڕی گرت و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر رێگاكه‌ش سووتاون که‌ له‌و کاته‌دا به‌و ڕێگایه‌دا تێپەڕیون.

وتیشی،12 که‌س له‌ ناو پاسه‌که‌دا و کەسێکی دیکەش له‌ ناو بارهه‌ڵگرکه‌دا سوتاون، هەروەها حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ نزیك ته‌رمینالی سنه‌، له‌ شه‌قامی "دكتۆر حوسێنی" روویداوه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تانكه‌ره‌كه‌ نه‌وتی عێراقی هه‌ڵگرتووه‌.





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad