English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌قاندنى مل ده‌بێته‌ هۆى نەخۆشیەکی مەترسیدار
2018-07-11 [10:05 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پسپۆڕه‌ پزیشکییه‌کان ووشیارى ده‌ده‌ن که‌ ته‌قاندنى مل به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار له‌وانه‌یه‌ زۆر زیانبه‌خشتر بێت له‌ سووده‌کانى‌و ئه‌گه‌رى لێدانى سه‌کته‌ى ده‌ماغى لێده‌کرێت.

به‌پێى ووته‌ى ئه‌و پسپۆڕانه‌ ته‌قاندنى مل چاره‌سه‌رێکى گونجاو نییه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار‌و له‌کۆى هه‌ر سێ که‌سێک دوو که‌س به‌هۆى ته‌قاندنى مله‌وه‌ تووشى زیان ده‌بن له‌یه‌کێک له‌قۆناغه‌کانى ژیانیاندا.

جیاواز له‌تێڕوانینى پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان که‌ پێیانوایه‌ ته‌قاندنى مل یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى فشارى خوێن ‌و که‌مکردنه‌وه‌ى ئازارى مل، توێژینه‌وه‌یه‌کى نوێ‌ ئاشکراى کردووه‌ که‌ ته‌قاندنى مل نه‌ریتێکى زیانبه‌خشه‌. و ده‌بێت ئاگادارى بيت.

ته‌قاندنى مل کاریگه‌رى مه‌ترسیدارى هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشک ‌و سوڕى خوێن، ئه‌م رێگایه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار شیاو نییه‌‌و پێویسته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێنمایى هاوڵاتیان نه‌کرێت به‌ئه‌نجامدانی.

له‌کاتى بوونى ئازارى ملدا چه‌ند شێوازێکى دیکه‌ى چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ ده‌توانرێت له‌به‌رچاو بگیرێت له‌جیاتی به‌کاربهێنرێت، له‌وانه‌ شێلانى هێواش‌و نه‌رم‌و مه‌شقى وه‌رزشى که‌ هه‌مان رۆڵێ‌ که‌مکردنه‌وه‌ى ئازاریان هه‌یه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى جێى مه‌ترسى بن وسودی ته‌ندروستیشان بۆ له‌ش هه‌یه.





ئەم هەواڵە 11266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad