English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... هۆڵێكی كاراتێ داخرا
2018-07-11 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ده‌ڵێت، بەھۆی پایەندنەبونی بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھۆڵێکی کاراتێ دادەخات.

مەحمود عەبدولڕەحمان، سەرۆکی لیژنەی مەلەوانگە و ھۆڵەکانی وەرزشی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆ پایەندنەبونی بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن ھۆڵی کاراتێی ئارارات دادەخرێت و تا ئەو کاتەی سەرجەم کەموکوڕییەکانی ھۆڵەکە چارەسەر دەکات.

وتیشی، ھۆڵەکانی وەرزش، وەک ھەموو ئەو شوێنانەی دیكه‌، پێویستە مۆڵەتی کارکردنی ھەبێت و پابەندی سەرجەم مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ھۆڵی ئارارات مۆڵەتی کارکردنی نییە و پابەندی مەرجی کارکردن نابێت بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەکەوە تا ئەو کاتەی پابەندی رێنمایەکان دەبێت، ھۆڵی کاراتی ئارارات دادەخرێت.





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad