English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەروەردەی ھەولێر رێنمایی تایبەت بەوەرگرتنی قوتابیان دەردەکات 
2018-07-11 [01:02 AM]

ZNA- ھەولێر     


 

بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکێشەو کەموکوڕی و داواکارییەکانی قوتابخانەکانی سیستەمی ئینگلیزی، ھەروەھا ئەو قوتابخانانەی کە خواستی زۆریان لەسەرە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرپەشتیارانی ئەو قوتابخانانە کۆبووە . 

لەدیوانی پەروەردە ھەولێر، مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو بەئامادەبوونی مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا) بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر کۆبوونەوەیەکی سازکرد.

لەم کۆبوونەوەدا مامۆستا بەشدار عەبدولخالق تیشکی خستەسەر ئەو گرفتانەی کە دێنە بەردەم وەرگرتنی قوتابیان بەتایبەت لە قوتابخانەکانی سیستەمی ئینگلیزی، بۆیە لەنزیکەوە تاوتۆێی ئەو رێنمایی و خاڵانەیان کرد کە ساڵانە بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەردەچێت.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیان لەم جۆرە قوتابخانانە کوڕو کچی شەھیدانی شەڕی داعش بێ مەرج وەردەگیرێن، ھەروەھا بۆ وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (٧) ئەوا نمرەی پۆلی شەشی بنەرەتی تەنھا لە (٣٠%) ھەژمار دەکرێت و (٧٠%) لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەبابەتەکانی (کوردی، ئینگلیزی، بیرکاری، زانستەکان).

ھەر لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەدا ئاماژە بەوە کرا کە گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ ئەم قوتابخانانە بەھیچ شێوەیەک نابێت جگە لە پۆلی (٧)ی بەپێی رێنمایی. 
سەبارەت بەوەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (١)ی بنەرەتی لەرێگای پڕکردنەوەی فۆرمێکی تایبەت دەبێت کە لەقوتابخانەکان دابەشدەکرێت و پاش گەڕانەوەی ناوەکانیان لەبەرواری دیاریکراو بەپێی تیروپشک منداڵ وەردەگیرێت.

ھەروەھا ئاماژە بەوەکرا کە ئەو قوتابیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دوای یەکسانکردنی بروانامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وەردەگیرێن و قوتابیانی دەرچووی پۆلی (٦) بنەرەتی لەقوتابخانەی شیلانی بنەرەتی بێ مەرج لەدواناوەندی توانای خوێندنی ئینگلیزی وەردەگیرێن.

جێگەی باسە سەرجەم کارەکانی وەرگرتنی قوتابیان لەرێگای لیژنەی ھاوبەش سەرپەرشتی دەکرێت و بەرێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە.

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 10792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad