English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "جۆراسیک وۆرلد" زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە
2018-07-09 [09:13 AM]

ZNA – هەولێر


دوایین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "جۆراسیک وۆرلد" کە بەناوی " Jurassic World: Fallen Kingdom"ـە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکیی تێپەڕاند.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە مانی ئایاری ئەمساڵ لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایشکرا، لە پلەی دووەمی لیستی فیلمی پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هاتبوو و تاوەکو ئێستا کۆی داهاتی لە سینەماکاندا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە باس رووداوەکانی دوای تێکچوونی باخچەی داینەسورەکان دەکات.

 

ئەم بەشە نوێیە وەک بەشەکانی پێشووی بەردەوامە لە پێشبینییەکان لەبارەی هەبوونی داینەسوور لەسەر گۆی زەوی.

 





ئەم هەواڵە 9787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad