English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا...عه‌دنان ئۆكتار ده‌ستگیركرا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ گروپه‌كه‌ی ده‌رچووه‌
2018-07-11 [02:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عەدنان ئۆکتار کە هەندێک جار ناوی هارون یەحیا بۆخۆی بەکاردەهێنێت، لەگەڵ 234 کەسی نێو گروپەکەی دەرچووە، به‌هۆیه‌وه‌ لە پێنج پارێزگای تورکیا، ئۆپەراسیۆن بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ئەنجامدرا.

بە مەبەستی دەسـتگیرکردنیان هێزەکانی پـۆلیس 120 شوێنیان لە پێنج پارێزگای وڵاتەکە پـشکنیوە.

بەپـێی وێنە و ڤیدیۆی دەسـتگیرکردنەکانی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەیان پـۆلیس بە هەلیکۆپتەر و پاسەوە بەشداریـیان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردبوو.

پۆلیس رایگه‌یاند، عەدنان ئۆکتار لە ماڵەکەی لە ئه‌ستەنبوڵ هەوڵی ڕاکردنی دابوو، بەڵام شکستی هێناوە و دەسـتگیرکراوە. هەروەها ژمارەیەک چەک لە ماڵەکەیدا گیراون.

لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی رێکخراوەکە هەریەک لە تۆمەتەکانی "دامەزراندنی رێکخراو لە پێناو ئەنجامدانی تاواندا، دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر منداڵان، پەلاماردانی سێکسیی، پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ نەوجەواناندا، رفاندن یان دەستبەسەرکردنی منداڵان، گێچەڵی سێکسی، شانتاژکردن، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، سیخوڕیی سیاسیی و سەربازیی، فێڵکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی بیروباوەڕی ئایینی، سپیکردنەوەی پارەی تاوانەکان، پێشێلکردنی نهێنی ژیانی تایبەت، ساختەکاریی لە دۆکیومێنتی فەرمییدا، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڕەشە، زۆرلێکردن، تۆمەت هەڵبەستن، سارکردنەوەی خەڵک لە خزمەتی سەربازیی، سووکایەتییکردن، هەڵبەستنی تاوان، شایەتی درۆ، هەڵخەڵەتاندنی بە پلان، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی، پێشێلکردنی یاسای باج، بەرتیل، رێگرییکردن لە مافی پەروەردە و فێرکردن، ئازاردان، تۆمارکردنی زانیاریی تاکە کەسیی، رێگرییکردن لە بەکارهێنانی مافە سیاسییەکان، پێشێلکردنی یاسای پارێزگارییکردن لە خێزان و رێگرییکردن لە توندوتیژیی دژی ژنان" دەگرێتەوە.

عەدنان ئۆکتار لەسەر تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و میدیاکاندا ڤیدیۆکانی بڵاودەکرێنەوە کە کچان لە بەردەمیدا سەما دەکەن.

ڕەخنەگرانی دەڵێن ڕەفتارەکانی نمونەیەک بوون بۆ بازرگانی بە مرۆڤ و سووکایەتیکردن بە ژنان.

 

ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن





ئەم هەواڵە 1651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad