English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی ھەولێر ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە 
2018-07-11 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر     



 


تەندروستی ھەولێر لەسەر ئاوی بتڵەکان کە ھاوڵاتیان بەکاری دەھێنن بۆ خواردنەوە روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە زۆر بە وردی چاودێری بەرھەمھێنانی ئاوی بتڵ دەکەن.

ڕوونکردنەوە یەک لە بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی ھەولێرەوە:
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵکراو، دوای لێکۆڵینەوەی وردمان بۆ ئەو بابەتە دەمانەوێت ھاووڵاتیان دڵنیابکەینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە بەم شێوەیە:
١. بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆڕاک و ھۆبەی چاودێری ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی بە پێی پرۆگرامی پێشینە و لەناکاو ھەڵدەستن بەسەردانیکردنی گشت سەرچاوەکان و پرۆژە و کارگەکانی ئاو.
٢. پشکنینی ئاو دەبێت لەگشت ڕوویەکەوە بەپێی ستاندارتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) بێت، ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت ئامێرێکی بچوکی دەستییە، کە بۆ خوێندنەوەی ڕێژەی کۆمەڵەی خوێییە تواوەکان (TDS) بەکاردێت، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕێژەکەی دیاریکردوە لە نێوان (٠ – ١٠٠٠) PPM-ە واتە ئەوەی دەردەکەوێت و پشکنینی بۆ کراوە بە پێی ئامێرەکە لەناو ستاندارتە و دروستە و ھیچ گرفتێکی تەندروستی بۆ مرۆڤ نییە.
٣. ئەو ھاووڵاتیەی کە گرتە ڤیدیۆییەکەی تۆمارکردوە، ئەگەر ھیچ مەرامێکی تایبەتی و نەشاراوەی لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نەبێت، دەبوایە زۆر بە ئاشکرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییەکەی خۆی دەربخستایە نەک بەچەند وشەیەکی نازانستی ئەو گرتە ڤیدێۆییەی بڵاوبکردایەتەوە، و دەشی توانی سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی و شیاوی ئاوی خواردنەوەکان.
٤. بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بەچەندین تیمی تایبەتی گەڕۆک بە پرۆگرامی تایبەتی ڕۆژانە و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو چەژنەکانیش ھەڵدەستن بە چاودێریکردن و وەرگرتنی نمونەی ئاو لەگشت سەرچاوە جۆراوجۆرەکان و کارگەکانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەی فیزیایی و بەکتریۆلۆجی و کیمیایی بۆ دڵنیابوون لە جۆرەکەی، وە لەکاتی سەرھەڵدانی ھەر جۆرە گرفتێک دەست بەجێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێتەوە بۆ نەھێشتن و چارەسەرکردنی.

ی.ا





ئەم هەواڵە 8776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad